لە درێژەی ئاشنابوونی ئێوەی بەکاربەری هێژا لەگەڵ ئەم سەنعەتەدا، گرووپی نووسینگەی تەکنیکیی کۆمپانیای ئەندازیاری "دشت لولە کردستان" لەم بەشەدا هەندێ وتاری پێوەندیداری داناوە

لەم بەشەی ماڵپەڕەکەدا لینکی هەموو ماڵپەڕەکانی پێوەندیدار بەم سەنعەتەوە بۆ ئێوەی بەکاربەری بەڕێز دانراوە

لەسەر مێنۆی سەرەوە یان ئەم نووسراوەیە کرتە بکەن و بچنە ناو ئەم بەشەوە

بەکارهێنەری هێژا! بۆ دیتنی وێنەکانی کۆمپانیای دشت لولە کردستان کە بریتییە لە وێنەی قۆناغەکانی وەبەرهێنان، کۆنترۆڵی کوالێتی و ... لە سەر مێنۆی سەرەوە یان ئەم نووسراوەیە کرتە بکەن

ناساندن:

کۆمپانیای دشت لولە کردستان بە یارمەتی کادێری شارەزا و کارامە، لە ڕێبەندانی ساڵی 1383 دا وەکوو کەرتی تایبەت بە ژمارە تۆمارکردنی 4313 لە ژێر ناوی بازرگانی "کانی"دا دامەزراوە و دەستی بە چالاکیی کردووە.

کۆمپانیای دشت لولە کردستان (کانی) بە ئامانجی چالاکیی لە گۆڕەپانی وەبەرهێنانی بۆڕییەکانی پۆلی ئەتیلێنی تەک‌لا بۆ گەیاندنی ئاو و ئاودێری دامەزرا و بە مەبەستی گەشەی ئابووری وڵاتی خۆشەویستمان ئێران، بە تواناوە ئامادەی بازاڕەکانی ناوخۆ و دەرەوە بوو.

هەروەها لەم بوارەشەوە لە ساڵی 1384دا توانی مۆڵەتی ئیش کردن وەربگرێت و پاش مۆڵەتە پێویستەکانی‌تریش لە سەرەتای ساڵی 1385دا بەرهەمەکانی خستە بازاڕەوە.

تاکوو ئێستاش توانیویەتی بەرهەمی بە کوالێتی بەرزەوە پێشکەشی بازاڕەکانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بکات.

ڕێکار:

بنەماکانی بەڕێوبەرێتی بۆ وەبەرهێنان و پێشکەش کردنی بەرهەمەکانی کۆمپانیای دشت لولە کردستان:

1: هەنگاوهەڵگرتن بە گوێرەی بەرنامە کۆکراوەکان و بەرنامە بۆ داڕێژراوەکان و هەروەها بەرێوبەرێتی سەرچاوەکانی هێزی مرۆیی بە مەبەستی گەیشتنی بە ئامانجە دیاریکراوەکان.

2: پێوەندی دوو لایەنە و ئاشکرا و شەفاف لەگەڵ هەموو هاوبەشە بازرگانییەکان و کڕیاراندا.

3: بەکارهێنانی کەرەستەی خاو بە کوالێتی بەرز و لەبارەوە بۆ وەبەرهێنانی بەرهەمەکان.

4: چاودێری ورد لەسەر کوالێتی بەرهەمەکان بە کەڵک وەرگرتن لە تاقیگەی تەیار و سەردەمیانەی کۆمپانیای دشت لولە کردستان.

5: بەکارهێنانی گونجاوی زانستی خۆجێیی و هێزی مرۆیی گەنج و پسپۆڕ.

6: هەوڵ و تێکۆشانی تایبەت لە درێژەی ناساندنی برەندی ئێران لە وڵاتانی جیراندا بە وەبەرهێنان و هەناردەکردنی بەرهەمی بەکوالێتی باش و گونجاوەوە.

ڕوانگە: کۆمپانیای دشت لولە کردستان بە ئامادەکردنی بەرنامەی تەواو بۆ گەشە و پەرەپێدان بە کاتبەندی تایبەت و بە کەڵک وەرگرتن لە ساڵانێک ئەزموونی بەنرخ لە بواری وەبەرهێناندا و بە یارمەتی توانایی و شارەزایی لاوانی پسپۆڕ لە ئاسۆی 15 ساڵەدا دەگاتە ئەم ئەنجامانەی خوارەوە:

1: تەواو کردن و بەهرەوەرگرتن لە هێڵی دووهەمی کۆمپانیای دشت لولە کردستان بە ... هێڵی وەبەرهێنانەوە.

2: ڕەخساندنی هەلی کار بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بۆ گەنجان بە چالاک ڕاگرتنی هێڵەکانی وەبەرهێنان و بەهرەگرتن لە هێڵی دووهەمی گەشەی کۆمپانیا.

3: بەرەوەسەربردنی بەهرە و بەرزکردنەوەی کوالێتی بە چەشنی جاران و هاوشان لەگەڵ مێتۆدە تەکنیکیەکان لە ئاستی جیهاندا.

4: ناساندنی گونجاوی ئەم برەندە بە وڵاتانی جیهان.

5: بێ نیاز کردنی پارێزگا لە هاتنی بۆڕیی پۆڵی ئەتیلەن لە پارێزگاکانی دیکەوە بە هاوکاری هاوبەشە بازرگانییەکانی پارێزگا.

ئەرک: ئەرکی کۆمپانیای دشت لولە کردستان لە یەکەم هەنگاودا، یارمەتیدانی وەبەرهێنان، پیشە و ئابووری وڵاتە بە بەهرەگرتن لە ئەزموون و شارەزایی لاوی ئێرانی و نەهێشتنی هیچ جۆرە گرێدراویی بە دەرەوەی وڵات لەم سەنعەتەدا.

هەنگاوی دووهەم، ئەنجامدانی پڕۆژە پێ سپێردراوەکانە لە کاتی گونجاودا و بە کوالێتی ڕکابەریی و نرخێکی بڕاوەی گونجاو بە دڵی کڕیاران و هەنگاوی سێهەمیش، ناساندنی برەندی دشت لولە کردستانە بە مۆری پڕ لە خۆشەویستیی ئێرانەوە بە وڵاتانی جیران.

خزمەتگوزارییەکان:

لە کۆمپانیای دشت لولە کردستان‌دا بە 6 هێڵی وەبەرهێنانەوە، بۆڕیی پۆلی ئەتیلەن بە کوالێتی بەرز لە قەبارەکانی 16 بۆ 400 میم، هێڵی ئاودێری بە کۆنترۆڵی کوالێتی کەرەستەی خاوەوە، بەرهەمەکان لە تاقیگەی تەیار بە کەرەستەی ورد و سەردەمیانەی کۆمپانیای دشت لولە کردستانەوە بەرهەم دێت.

بڕوانامەکان:

ئەندامی ئەنجومەنی وەبەرهێنانی بۆڕیی و لکانەکانی پۆلی ئەتیلەن

خاوەنی بڕوانامەی 2015 9001 iso

خاوەنی بڕوانامەی پەسندکردنی تاقیگە NACL

خاوەنی بڕوانامەی ستاندارد

خاوەنی بروانامەی پەسەندکردنی تاقیگە لە فەرمانگەی گشتیی ستانداردی پارێزگای کوردستان

هەندێ لە پڕۆژە جێبەجێ کراوەکان:

وەبەرهێنانی بۆڕی پۆلی ئەتیلەنی پێویست بۆ پلانی ئاودێری گرانیگایی(ثقلی) مەزراکانی دەوروبەری دەریاچەی ورمێی سەر بە شارەکانی سەقز و بانە.

وەبەرهێنانی بۆڕیی پۆلی ئەتیلەنی پێویست بۆ پڕۆژەی تۆڕی ناسەرەکی بۆ ئاودێری ژێرگوشاری گۆلەکانی ژماورەی 5 و 6ی سیستەمی گواستنەوەی ئاوی بەنداوی ئازاد

وەبەرهێنانی بۆڕیی پۆلی ئەتیلەنی پێویست بۆ پڕۆژەی تۆڕی ناسەرەکی بۆ ئاودێری ژێرگوشاری بن دەریاچەی زرێباری مەریوان.

وەبەرهێنانی بۆڕیی پۆلی ئەتیلەنی پێویست بۆ پڕۆژەی تۆڕی ناسەرەکی بۆ ئاودێری ژێرگوشاری گۆلی ژمارە 3ی سیستەمی گواستنەوەی بەنداوی ئازاد و ...

هەندێ لە کڕیارانمان بریتین لە:

فەرمانگە ناحکومییەکان و کۆمپانیا ئەهلیەکان

کۆمپانیای ئاو و ئاوەڕۆی گوندیی پارێزگای کوردستان

کۆمپانیای ئاو و ئاوەڕۆی شاریی پارێزگای کوردستان

ڕێکخراوەی جیهادی کشتوکاڵی پارێزگای کوردستان

فەرمانەگەی ئاو و خاکی جیهادی کشتوکاڵی پارێزگای کوردستان

فەرمانەگەی ئاو و خاکی جیهادی کشتوکاڵی پارێزگای هەمەدان

کۆمپانیای ئاو و ئاوەڕۆی شاریی پارێزگای کرماشان

ڕێکخراوەی جیهادی کشتوکاڵی پارێزگای کرماشان

کۆمپانیای ئاو و ئاوەڕۆی شاریی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا

ڕێکخراوەی جیهادی کشتوکاڵی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا

کۆمپانیای کارەبای پارێزگای کوردستان

کۆمپانیای تەدبیر

کۆمپانیای مهاب سازان کوهستان

کۆمپانیای ئابین

کۆمپانیای ڕێزان

کۆمپانیای ابنیە سازان هەورامان

کۆمپانیای اندیشە پویان –

کۆمپانیای ایدە پویش جاوید و ...

ڕێگاکانی پێوەندیی بە کۆمپانیای دشت لولە کردستانەوە

نووسینگەی ناوەندیی: پارێزگای کوردستان، شاری سنە، بولواری کوردستان، سەرەتای کووچەی مووزە، تەلەفوون : 08733150145 – تلێفەکس: 08733150143

کۆمپانیا: پارێزگای کوردستان ، کیلۆمەتری سێی جادەی سنە – دێگولان، شارۆچکەی سەنعەتی دێگولان

تەلەفوون: 0873555032 – 34