زانیارییەکانی کۆمپانیا:

کۆمپانیای دشت لولە کردستان لە درێژەی خزمەتگوزاری شیاو بۆ کڕیارانی هێژادا و هەروەها پێوەندییەکی دوو لایەنە و بەردەوام لەگەڵیاندا، هەر لە سەرەتای دامەزرانەوە هەوڵی پێکهێنانی یەکەکانی خوارەوەی داوە. یارمەتی کارناسان و تەکنسیەنەکانی شارەزادا و هاوکاری ئەم یەکەگەلە بۆتە هۆی سەرکەوتن و ڕەزامەندیی ئێوەی کڕیارانی خۆشەویست.

1: یەکەی هاوبیریی و پشتیوانیی تەکنیکی

2: یەکەی بەرنامە بۆ داڕشتن و کۆنترۆڵی وەبەرهێنان

3: یەکەی تاقیگە و کۆنترۆڵی کوالێتی

4: یەکەی بەبازاڕکردن و فرۆش

یەک: یەکەی هاوبیریی و پشتیوانیی تەکنیکی:

ئەرکی ئەم یەکەیە لە کۆمپانیای دشت لولە کردستاندا کۆکردنەوەی بەڵگەنامە تەکنیکیەکان، زانیارییەکانی کڕین و چاودێری لە سەر جێبەجێ بوونیانە. ئەم یەکەیە بە سەرنج بە پێداویستییەکان، نیاز و داواکاریی کڕیارانی ناوخۆ و دەرەوە، کردوونی بە تایبەتمەندییەکی تەکنیکی ئەندازیاریی و پاشانیش لە درێژەی بەرەوسەربردنی کوالێتی بەرهەمەکانی، بە مەبەستی جێبەجێ کردن دەیخاتە بەردەست کارمەندانی ئەو بوارەوە.

گرینگترین بەرپرسیارێتیە تەکنیکی و ئەندازیارییەکان لە خوارەوە ئاماژەیان پێ کراوە:

1: تێگەیشتن لە ڕوانگەی کوالێتی و هاوشان کردنی چالاکییەکانی یەکەکە لەو پێوەندییەدا.

2: کۆکردنەوەی ئامانجەکان و بەرنامەکانی کوالێتی بە پێشکەش کردنی بە بەرپرسانی باڵا.

3: هەوڵی هێنانەوەی ئامار و بەرنامەکانی کوالێتی و ڕاپۆرت بە بەرپرسانی باڵا.

4: هاوکاری بۆ ناسینی ڕیسک و دەرفەتەکانی بەردەمی کۆمپانیا و هەوڵی کۆنترۆڵ و چاک کردنیان.

5: هاوکاری بۆ دیاری کردنی بەرنامەکان و شێوەکانی جێبەجێ کردنیان.

6: ناسینی پێداویستییە یاساییە پێوەندیدارەکانی بەرهەمەکانی کۆمپانیا و بەڕۆژکردنیان.

7: چاودێری لە سەر کۆنترۆڵی بەڵگە تەکنیکییەکان و پێداویستییە یاساییەکانی پێوەندیدار بە بەرهەم و خزمەتگوزارییەکان

8: کۆکردنەوەی پلانی کوالێتی بە چەشنی: زانیارییەکانی کڕینی بەرهەم، تاییبەتمەندییەکانی کۆنترۆڵی بەرهەم، شێوەکانی تاقیکاری و پشکنین و ...

9: سەرنج بە بابەتە ئەمنیەکانی بەرهەمەکە لە پڕۆسەی پلان و گەشەدا.

10: کۆکردنەوەی بەرنامەی کاتبەندی بۆ پلان و گەشە.

11: ئامادەکردنی ڕاپۆرت لە سەر دۆخی تەکنیکیی و ئەندازیاریی بەرهەمەکان و پێشکەش کردنی بە بەرپرسانی باڵا.

12: چاودێری و ئەندازەگرتنی پڕۆسەکانی پێوەندیدار و پێشکەش کردنی بە نوێنەری بەڕێوبەرێتی ئیزۆ.

13: کۆنترۆڵی گۆڕانکارییەکان لە داڕشتن و بەرهەمهێنانی بەرهەمەکاندا.

14: ئامادەکردنی کارەکانی چاک کردن و پێشگرتن بۆ نەهێشتنی نابەرامبەریەکانی بە زەبر و بە کردە.

15: دیاری کردنی ئاستی کاریگەریی خولەکانی ڕاهێنان بۆ ستافی شارەزای یەکەی کۆنترۆڵی کوالێتی.

16: ناسینی کەرەستە و ئامێرەکانی پێویست بۆ چاک کردن یان گەشەی بەرهەم.

17: نرخاندنی شوێنی دانانی ئامێر و کەرەستەکان لە هۆڵەکانی وەبەرهێنان و چاولێکردنەوەیان بە مەبەستی بەرەوسەر بردنی ئاستی وەبەرهێنان.

18: نرخاندنی سەرەتایی و کارکردنی دابینکارانی ئامێر و کەرەستەکان و قاڵبەکان.

19: پێوەندی و ڕاپۆرت پێدان بەتایبەتمەندان لە سەر پرسی کوالێتی بەرهەم یان خزمەتگوزارییەکان و سیستەمی بەڕێوبەرێتی بە چەشنی ڕێکخراوەی ستاندارد یان کڕیار و ئەنجامی ئەرکەکانی پێ‌سپێردراو لە لایەن بەرپرسانی دشت لولە کردستانەوە.

دوو: یەکەی پلاندان و کۆنترۆڵی وەبەرهێنان:

یەکەی پلاندان و کۆنترۆڵی وەبەرهێنانی نێو کۆمپانیای دشت لولە کردستان ڕاستەوخۆ لە ژێر چاودێری بەڕێوبەری کۆمپانیادایە و ئەرکەکەشی ڕێنوێنی و ڕێکخستنی هەموو ستافەکەیە بەمەبەستی وەبەرهێنانی بە وەخت و بە کوالێتی بەرزەوە و هەروەها داواکارییەکانی پلان بۆ دانراو و چاودێری لە سەر جێبەجێ بوونی گونجاوی بەرنامەکان بۆ ئامادەکردنی داواکاریی کڕیاران لە کاتی دیاریکراودا لە ئەستۆیە.

ئەرکە سەرەکییەکان:

1: ڕێنوێنی و دیاری کردنی ئاراستە بۆ هەموو چالاکییەکانی وەبەرهێنان بە مەبەستی وەدیهاتنی ئامانجەکانی کۆمپانیا.

2: چاودێری و هەماهەنگی لە سەر یەکەکانی وەبەرهێنان بە مەبەستی بەدەستهینانی بەرنامەی وەبەرهێنان.

3: چاودێری و بەدواداچوون بۆ راپۆرتە ڕۆژانەکانی وەبەرهێنان و پێزانینی نابەرامبەری.

4: بڕینەوە و پەسەندکردنی هەڵسەنگاندنی سەرچاوەکانی کات، هێزی مرۆیی، کەرەستەی پێویست بۆ وەبەرهێنانی بەرهەمەکان.

5: کۆنترۆڵی چۆنیەتی ڕێکخستنی بەڵگەنامەکان لە لایەن ئۆپەراتۆرەوە.

6: چارەسەرکردنی نابەرامبەری لە پڕۆسەکەدا.

7: چاودێری لە سەر لەبەرچاوگرتنی ستانداردەکانی وەبەرهێنان.

8: چاودێری لە سەر ڕاگرتن و پاراستنی ئامێر و کەرەستەکان.

9: چاودێری لە سەر ڕەوتی وەبەرهێنانی بەرهەمەکانی بەردەست لەباری ئاست و پێشکەش کردنی بەرنامەیەک بۆ کەم کردنەوەی لەناوچوون و وەستانی نەخوازراو.

10: وەرگرتنی نیازی کڕیاران لە یەکەکانی هاوبیریی و فرۆشدا و ئامادەکردنی بەرنامەی کۆکراوە بۆ بەکارهێنانی لە هێڵی وەبەرهێناندا.

11: پێش بینی داواکاریی کڕیاران بە شێوەی ماوەیی و دەرهێنانی بەراوردیی کەرەستەی خاوی پێویستی وەبەرهێنان.

12: هاوکاریی لەگەڵ یەکەی تەکنیکی ئەندازیاری لە پڕۆسەی وەدیهاتنی بەرهەم بە تایبەت لە کۆکردنەوەی پڕۆسەکان و ستانداردەکانی وەبەرهێناندا.

13: چاودێری لە سەر دۆخی ڕادەست کردنی بەرهەمەکان بە گوێرەی بەرنامەی ڕادەست کردن.

14: چاودێری لە سەر دێپۆ، گواستنەوە و ناردنی بۆ کڕیار.

15: ئامادەکردنی ئەرشیڤ بۆ بەڵگەنامەکان و پاراستنی پێشینەی کارەکانی چاک کردن و پێش گرتن.

سێ: یەکەی تاقیگە و کۆنترۆڵ کردنی کوالێتی:

کۆنترۆڵی کوالێتی بۆڕیی پۆلی ئەتیلەن

دشت لولە کردستان وەبەرهێنەری جۆرەکانی بۆڕیی پۆلی ئەتیلەن، خاوەنی تاقیگەی کۆنترۆڵ کردنی کوالێتی تەیارە بە کەرەستەی پێشکەوتووی تاقیگەییەوە و هەروەها بە ئەنجامی تاقیکاری ورد لە سەر بەرهەمەکانی بە گوێرەی ستانداردەکانی ناوخۆ و دەرەوە، توانیویەتی بەرهەمی باش بخاتە بازاڕەوە.

ئەم تاقیگەیە بە هەوڵ بۆ چالاک کردن و پاراستن و باشترکردنی کاریگەریی چالاکییەکان و ڕەزامەندیی کڕیار بە گوێرەی ستانداردە نێونەتەوەییەکانی 17025iso / iec ئەنجام دراوە.

لەم کۆمپانیایەدا تاقیکارییەکان بە شێوەی خوارەوە ئەنجام دەدرێن:

دانسیتە بە گوێرەی ستانداردی 1182 iso .7090.1 inso

دەتوانرێ لە ڕووی چێگالییەکانیەوە، تایبەتمەندییە فیزیکییەکانی پۆلی ئەتیلەن بە باشی پێش بینی بکرێ. بۆ ئەم مەبەستەش ئەم تاقیکارییە بە شێوەی مەلەوەرکردنی بە سەر کەرەستەی خاو و بەرهەمەکەدا ئەنجام دەدرێت.

تایبەتمەندی ڕەوتی تواوەوەی ستانداردی 6980-1son

ئەم تاقیکارییە شێوەیەکە بۆ پێوانی ئاستی ڕەوتی خڵتیی تواوەوەی مادەی گەرمای نەرم، لە دۆخی دیاریکراوی گەرمیی و بە گوێرەی گرام حیساب دەکرێت.

پێوانی ئاستی دووکەڵ بە گوێرەی ستانداردی 6964iiso

ڕەنگی بۆرییەکە لە سەر خۆڕاگریی بۆڕیی لە بەرامبەر با و هەتاوەوە کاریگەرە. دووکەڵیش کە بۆ ڕەش کردنی پۆلی ئەتیلەن پێی زیاد دەکرێ بۆ خۆڕاگری لە بەرانبەر تیشکی بەنەوەش بەزێنەوە زۆر کاریگەرە. بە یارمەتی ئەم تاقیکارییە، ئاستی دووکەڵی کەرەستەی خاو و بەرهەمەکە کۆنترۆڵ دەکرێ.

پرژاندنی دووکەڵ بە گوێرەی ستانداردی 18553 iso 20059inso

پرژاندنی دووکەڵەکە لە پۆلی ئەتیلەندا بۆ وەدەستهێنانی تایبەتمەندییەکانی کارکردی پێویست زۆر گرینگە، سەرەڕای ئەوەش پڕژاندنی گونجاوی دووکەڵەکە لە سەر ساف بوونی بۆڕییەکە زۆر کاریگەرە.

لەم تاقیکارییەدا چۆنیەتی پڕژاندن و دابەشینی دووکەڵ لێکدەدرێتەوە.

گەڕانەوەی گەرامایی بە گوێرەی ستانداردی 17614INSO

لەم تاقیکارییەدا درێژایی دیاریکراوێ بۆ بۆڕییەکە لە گەرمای 110 پلەی سانتی گرادا گەرما دەدرێت و پاش قۆناغی گەرماپێداندا ڕووی بۆڕییەکە لە باری کەموکووڕی‌گەلێ وەک درزبردن، بلۆقە یان جیابوونەوەی قاپلۆخەکانی لێکدەداتەوە.

کۆنترۆڵی لایەنەکان بە گوێرەی ستانداردی 3226iso, 2412ison

گرینگترین تاقیکاریی کە لە سەر بۆڕیی پۆڵی ئەتیلەن ئەنجام دەدرێت:

لەسەدی کێشی دووکەڵ یان کەربۆن لە پۆلی ئەتیلەندا.

دیاری کردنی دانسیتە

تاقیکارییەکانی تایبەتی ڕواڵەتی بۆڕیی(لایەنەکان – تیرە - ڕەنگ)

ئاستی ئۆکسیدەیشێنی بۆڕییەکان (بەردەوامیی گەرمایی)

ئاستی خەستیی پۆلی ئەتیلەنەکان

تێستی هیرۆئێستاتیک

تێستی ڕاکێشیی

بۆڕییەکانی پۆلی ئەتیلەن دەبێ لە هەموو تاقیکارییەکاندا ئاکامی گونجاو وەدەست بێنن.

بچووکترین کەموکووڕی لە ئەنجامی تاقیکاریی کۆتایی کۆنترۆڵی کوالێتی بۆڕیی پۆلی ئەتیلەندا نیشاندەری کێشە و کەموکووڕییە لە هێڵی وەبەرهێناندا. بۆ نموونە ئەگەر دووکەڵ یان کەربۆن بەشێوەی یەکسان لە بۆڕییەکەدا بڵاو نەبووبێتەوە، بەشە جۆراوجۆرەکانی بۆڕییەکە خۆڕاگری جیاوازیان دەبێ. کەواتە هەندێ لە بەشەکانی قاپلۆخەی بۆرییەکە زۆر لاوازتر لە بەشەکانی دیکە دەبن. تێستی بەردەوامیی گەرمایی دەریدەخات کە بۆڕییەکانی پۆلی ئەتیلەن تا چە ڕادەیەک بەرگەی گەرمای بەرز دەگرن. ئەم تایبەتمەندییە بۆ بۆڕیگەلێ کە بڕیارە لە دۆخێکی زۆر گەرمدا بێنە کار زۆر گرینگە.

بەڕێوبەرێتی تاقیگەی بۆڕیی پۆلی ئەتیلەن (یەکەی کۆنترۆڵی کوالێتی بۆڕیی پۆلی ئەتیلەن) بە ئەرکی خۆی دەزانێت کە سەرچاوە و ئیمکانیاتی پێویست بۆ وەدیهێنانی ئامانجەکان و ئامادەکردنی پێداویستییەکانی ستانداردی 170ls, iso/iec و باشتربوونی چالاکییەکان پێک بهێنێ. هەر بۆیە داوا لە بەڕێوبەری گشتیی ڕێکخراوەکە دەکات بۆ وەدیهاتنی ئەم رێکارە و ئامانجەکان و جێبەجێ بوونی کاریگەر و گونجاوی سیستەمی بەڕێوبەرێتی کوالێتی تاقیگە، پشتیوانی تەواو بکات. هەموو ئەندامان بە ئەرکی خۆیان دەزانن کە شارەزای سیستەمی کوالێتی تاقیگە بن و هەموو بنەماکانی لەبەرچاو بگرن. هیوادارین بە یارمەتی خودای مەزن و ئەرکمان، بۆ بەرەوەسەربردنی ئاستی کوالێتی سەنعەتی بۆڕیی و لکانەکانی پۆلی ئەتیلەن لە وڵاتی خۆشەویستماندا هەنگاوی پێویست هەڵبگرین.

کەرەستەکانی پێوان لەم تاقیگەیەدا بریتین لە:

ئامێری پیرۆلیز بۆ دیاری کردنی لەسەدی کێشی دووکەڵ بۆ تێکەڵاوی بۆڕییەکە

ئامێری پلاستۆمەتر (MFI) بۆ دیاری کردنی تایبەتمەندی ڕەوتی تواوەوەی پۆلیمەر

ئامێری ئاوەن بۆ دیاری کردنی گەڕانەوەی گەرمیی

تەرازوو بە وردیی 0001/0 گرامەوە بۆ دیاری کردنی چێگالی

ئامێری DSC بۆ دیاری کردنی بەردەوامیی گەرمیی

میکرۆسکۆپ بۆ لێکدانەوەی چۆنیەتی پرژاندنی دووکەڵ

کوولیس و شریتەی ئاقاریی بۆ پێوانی لایەنەکانی بۆڕیی

ئامێری ڕاکێشیی بۆ تاقیکردنەوەی خۆڕاگریی ڕاکێشیی بۆڕی

Electrical furnace for hydrolysis

diffcrcntial scanning calorimcler (DSC)

plastaineter (MFRINDXER)

dijialcliper

circum (Pi - meter) vltrasound thickness

measuring device

digital balance upto3okg

air thermometer and hjgnomctr (digital)

meter - chronometer

aenerator and controller of internalnydrostatic pressurc

کەرەستە پاڵەکییەکانی تاقیگەی کۆنترۆڵی کوالێتی:

ئەم کەرەستانە بۆ تاقیکردنەوە و لێکدانەوەی کوالێتی بۆڕییەکانی پۆلی ئەتیلەن پێویستە و بە یارمەتی ئەم کەرەستانە دەتوانرێ کوالێتی بۆڕییەکانی پۆلی ئەتیلەن و کەرەستەی خاوی بنرخێندرێ.

چوار: یەکەی بەبازاڕکردن و فرۆش

لە کۆمپانیای دشت لولە کردستاندا یەکەی بەبازاڕکردن و فرۆش، ڕاستەوخۆ لە ژێر چاودێری بەڕێوبەری گشتیی کۆمپانیادایە و ئەرکی بەبازاڕ کردن و تێکۆشان بۆ بەستنی گرێبەستی ناوخۆ و دەرەوە و هەروەها ئەرکی ئەمەیە کە لە رێگەی پێوەندیی بەردەوام لەگەڵ کڕیارانی ناوخۆ و دەرەوەدا و وەرگرتنی بۆچوونیان و گواستنەوەی بۆ یەکەکانی پێوەندیدار، بواری پێویست بۆ ڕەزامەندی زیاتری کڕیاران بڕەخسێنێ.

ئەرکی سەرەکیی:

1: بەبازاڕکردنی بەرهەمە نوێیەکان و وەرگرتنی داواکاریی کڕیاران و گواستنەوەی بۆ یەکەی پلاندانان و کۆنترۆڵ کردنی کوالێتی

2: وڵامدانەوەی کڕیاران بۆ گرێبەستەکان و گازندەکانیان و گواستنەوەی بۆ بەرپرسان

3: ئامادەکردنی گرێبەستەکان و بەدواداچوونیان

4: چاودێریی لە سەر فرۆشی بەرهەمەکان و بەدواداچوونیان هەر بەو گوێرەیە

5: نووسینی بەرنامەی وەرزیی بۆ پێش بینی فرۆش و مانگانەی وەبەرهێنان بە گوێرەی خواستی کڕیاران و دۆخی بازاڕ

6: ڕاگەیاندنی نرخی فرۆشی بەرهەمەکان بە کڕیاران

7: بەدواداچوون بۆ ڕاگەیاندنی لیستەی حیساب بە کڕیاران

8: بەشداریی لە کۆبوونەوەکاندا بۆ بەدواداچوونی گرێبەست

9: چاودێری بۆ ڕادەست کردنی سەرەوەختی بەرهەمەکان بە کڕیاران

10: لێکدانەوەی کێشەی بەرهەمەکان و ئەو بەرهەمانەی کە دەگەڕێنەوە

11: بەدواداچوونی بۆچوون و گازندەی کڕیار

12: ناردن و کۆنترۆڵی ئەو بەرهەمەی دەگەڕێتەوە

13: هاوکاریی بەردەوام بۆ جێبەجێ کردنی سیاسەتەکان و ڕێکارەکانی کوالێتی کۆمپانیا و هاوکاریی چالاک لە دامەزراندنی گونجاوی سیستەمەکانی کوالێتی

14: جێبەجێ کردنی ئەرکی پێ‌سپێردارو لە لایەن بەرپرسانی باڵای کۆمپانیاوە

15: جێبەجێ کردنی بابەتەکانی پێوەندیدار بە ڕاپۆرتی کۆبوونەوەکان و پەسەندکراوەکانی کۆمیتەکانی ستراتیژیکیی و بەڕێوەبەرانی کۆمپانیا

16: هاوکاریی لە پێکهاتن و گۆڕینی ئامانج و ڕێکاری ڕێکخراوە بۆ بەرنامەکانی بەکردەیی کردن و ستراتیژیکیی کۆمپانیا

17: هاوکاریی لەگەڵ بەڕێوبەرێتی دارایی لە بواری بەراورد و ڕێکخستنی بوودجەی پێویست

18: یارمەتی بۆ گەشە و گواستنەوەی شارەزاییەکان و ڕاهێنانە ئاشکراکراوەکان بۆ ئەندامانی دیکەی پێوەندیدار

19: هاوکاری و یارمەتی بۆ ئەندامانی دیکە لە پێوەندی لەگەڵ دەستڕاگەیشتن بە ئامانجە هاوبەشەکانی ڕێکخراوە و ئەندامانی کۆمپانیادا.

20: هاوکاریی بۆ جێبەجێ کردنی ئەو ئەرک و بەرپرسیارەتیانەی لە شێوەکانی بەڕێوبەریی مسۆگەرکردنی کوالێتیدا