کۆمپانیای دشت لولە کردستان بە لەبەرچاوگرتنی نیازی وڵات لە سەنعەتی پۆلیمەردا، بە مەبەستی وەبەرهێنانی بۆڕییەکانی پۆلی ئەتیلەن، بە هەبوونی شەش هێڵی وەبەرهێنان و زەرفییەتی وەبەرهێنانی ساڵانەی 8500 تەن بۆڕیی پۆلی ئەتیلەن و شریتەی ئاودێری و هەروەها لە سەر دروشمی "ئێمە دەتوانین" ڕەزامەندی کڕیاری کردۆتە ئامانجی کاری خۆی و خەریکی چالاکییە.

ئەم کۆمپانیایە بە لەبەردەستدا بوونی سەرچاوەکانی مرۆیی گەنج، پسپۆڕ، شارەزا و جێی متمانە و هەروەها کەرەستەی تاقیگەیی پێشکەوتوو، توانیویەتی بۆ وەبەرهێنانی بەرهەمی بەکوالێتی بەرزەوە هەنگاوی گرینگ هەڵبگرێت.

کۆمپانیای دشت لولە کردستان لە بواری وەبەرهێنانی بۆڕیی پۆلی ئەتیلەندا چالاکە و بە مەبەستی پاراستنی کوالێتی، ڕەزامەندی کڕیار، باشتربوونی بەردەوامی کوالێتی و چەندایەتی بەرهەمەکان و ئامادەبوونی بەردەوام لە بازاڕەکانی ناوخۆ و دەرەوەدا، وەکو نموونەی، بەڕێوبەرێتی سیستەمەکانی بەڕێوبەرێتی iso 2007 : 8001 ohsasi

2008:9001 iso 2004: 1400l هەڵبژاردووە و خۆی بە ئەرکدار دەزانێت کە بنەماکانی خوارەوە بەدی بێنێت.

1: لەبەرچاوگرتنی بنەمای ڕەزامەندیی کڕیار لە هەموو ئاستێکی کۆمپانیادا

2: مسۆگەرکردنی کوالێتی بەرهەمەکان

3: هەوڵ و گرینگیی بۆ بەرەوسەربردن و باشترکردنی بەردەوامی کوالێتی و چەندایەتی بەرهەمەکان

4: هەوڵ و گرینگیی بۆ پاراستنی سەرچاوە مرۆییەکان و پابەندبوون بە لەبەرچاوگرتنی یاسا و ڕێسای پێوەندیدار و ستانداردەکانی کوالێتی، بنەماکانی پاراستن و تەندروستی بەتایبەت ژینگە

5: گرینگیدانی جیددی بە پێشکەوتن، کۆنترۆڵ کردن و کەمکردنەوەی پیسایی ژینگەیی بە هۆی پڕۆسەکانی کردەیی وەبەرهێنان.

6: چاکسازیی ئیش‌کردنی هەموو لایەنەکان بە مەبەستی کەم کردنەوە و گونجاوکردنی خەرجەکان و باشترکردنی بەردەوامی تایبەتمەندییەکانی کوالێتی چەندایەتی، پاراستن، تەندروستی و ژینگە.

7: هەوڵی شیاو بۆ باشتربوون و بەرەوسەربردنی ئاستی زانستیی و زانستی سەردەمی ئەندامانی چالاکی کۆمپانیا.

8: هەوڵی جیددی لە درێژەی ناساندنی برەندی دشت لولە کردستان بە مۆری پڕ لە شانازی ئێران بۆ وڵاتانی جیران بە هەناردەکردنی بەرهەمی بەکوالێتی بەرز و ڕکابەرەوە.

تایبەتمەندییەکانی گشتیی بۆڕییەکانی پۆلی ئەتیلەن:

1: خۆڕاگریی بەرز لە بەرامبەر شکان و درزبردندا

2: خۆڕاگریی کیمیای زۆر باش

3: خۆپاراستن لە بەرامبەر ژەنگ و پورتووکانەوە

4: خۆڕاگری بەرز بەرامبەر گەرما و سەرماوە

5: خۆگونجاندنی بەرز و تەمەنی زۆر

6: توانای بەکارهێنان لە زەوینە ناهەموارەکاندا

7: توانای پێشکەش کردن بە شێوەی شاخەیی و کڵاف

8: لکاندان و دامەزراندن و دانانی خێرا و هاسان

9: توانای جۆش کردنی پلاستیک و لکاندنی ئۆرینگیی

10: خۆڕاگریی لە بەرامبەر تیشکی بنەوش بەزێنەوە

11: خۆڕاگریی بەرز لە بەرامبەر لەرینەکانی بوومەلەرزەوە

بەشە جۆراوجۆرەکانی بەکاربردنی بۆڕییەکانی پۆلی ئەتیلەن

لە دونیای ئەوڕۆدا بۆڕی و لکانەکانی پۆلی ئەتیلەن لە ئاستێکی بەریندا بەکاردەبرێت کە لە باوترینیان دەتوانین ئاماژە بکەین بەمانە:

تۆڕەکانی گەیاندنی ئاوی شاریی و گوندیی، تۆڕکانی ئاوەڕۆی شاریی و گوندیی، تۆڕەکانی زنەکێشی، تۆڕەکانی گەیاندنی گاز، سیستەمەکانی شلەمەنی و ئاوەڕۆی سەنعەتیی و هەندێ‌تر وەک تۆڕەکانی ئاودێری ژێر گوشار (دڵۆپەیی و بارانی)، سیستەمەکانی ئاودێری لەگەڕ، پۆششی کێبلەکانی تەلەفوون و فیبری نووری، پۆششی کێبلی کارەبا، پۆششی بۆڕیی ئاسنیی و هەروەها بەکارهێنانی وەکوو کەناڵەکانی گۆڕینی هەوا .